
نه‌هیچ زمانێک له‌ئه‌شقتان فێر ...
ئیتر هه‌نسکتان ئاواره‌تر،
ڕێ له‌هه‌رچی پیاده‌یه‌و
غوربه‌ت له‌هه‌رچی من!
تا نووسینتان چاوه‌ڕوان ....
هه‌موو خه‌ته‌کانی کاولتر:
(وه‌رگێڕانی ئه‌م ئیشاره‌ته
به‌من بسپێرن) تا
دڵخۆشيم
/ له‌فرمێسکتانا /
به‌جێ نه‌هێڵم
نه‌ته‌رحی لێوتان باڵنده بێت و
نه‌هیچ زمانێک له‌ئه‌شقتان فێر!
بێ ئه‌وه‌ی گوناحێکم له‌ده‌ست چووبێت
مه‌حکوومتانم
به‌ئێسته‌ساڵ له‌چاوانتان و/ هه‌رچی شه‌لاق
له‌غوربه‌تتان.
......