

در صورتيكه به اصل تصوير (در اندازه بزرگ و بدون آرم) نياز داريد با ايميل من تماس بگيريد
له‌م ماوه‌یه‌دا که دانانی ئه‌م وێبلاگه‌م ده‌ست پێ‌کرد بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌ختترین، یه‌کێک له سه‌ختترین کاره‌کانی دونیا، نووسینی ده‌سپێک و پێشه‌کییه بۆ وێبلاگێک که نازانی بڕیاره له درێژه‌دا چی به سه‌ر بێت و به کوێ بگات!
به‌ڵام ئێسته که ناچارم شتێک بنووسم با بڵێم هۆی دانانی ئه‌م وێبلاگه هه‌ستکردن به بۆشاییه‌ک له بواری وێبلاگ نووسین و شتی وا نه‌بووه، ئه‌م وێبلاگه‌م داناوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م ڕۆژگاری بێ ڕۆژنامه‌ییه‌دا، جیگایه‌کم هه‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانم...
ئیتر ده‌مێنێته‌وه دوو شت:
• یه‌که‌م، تکایه‌ک: بۆ ئه‌وه‌ی که بزانم هاتوون و سه‌ردانی ئه‌م خانووه بچووکه‌تان کردووه، جێ پێیه‌ک له خۆتان به جێ بێڵن!
• دووهه‌م ئه‌م دوو به‌یته‌ی خودای غه‌زه‌لی کوردی، حه‌زره‌تی نالی، بێ هیچ باسێک:
ته‌بعی شه‌ککه‌رباری من کوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌کا / ئیمتحانی خۆیه مه‌قسوودی له عه‌مدا وا ده‌کا
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردییه، خۆ کردییه / هه‌رکه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا